سیکرابی کانزایی

بازرگانی گشتی

سیکرابی کانزایی

سیکرابی کانزایی (سفر، فافۆن، ستیل،ئەلەمنیۆم) لە هەردوو کەشوهەوایی بازرگانی و کەشوهەوایەکی چڕ لە دانیشتوان دەستدەکەوێت. بەشێوەیەکی گشتی ئەوەی پیشەی کڕین و فرۆشتنی ئاسنی سیکرابە، رێکلام بۆ کارەکەیدەکات تاوەکو ئاسنی سیکرابی خەڵک دوای ئەوەی کاریان پێی نامێنێت. ئێمە لە گرووپی ماسکێنت زۆر جار ئاسنی سیکرابی ئەو ناوچانە کۆدەکەینەوەو دەیانگوازینەوە جیهان، لەوێوە دەیانفڕۆشین.

مەکینەی کۆکردنەوەی ئاسنی سیکراب بەکاردێت بۆ دووبارە سوودوەرگرتنەوە لە کەرەستەی جۆراوجۆر و ئاسن. بۆ نموونە ئۆتۆمبێل و کاڵای سپی وەکو ساردەکەرەوەو و ئامێری چێشتلێنان و مەکینەی جل شۆرین . ئەم ئامێرانە پێویستیان بە هەوڵ و ماندووبوونی چینی کرێکارانە تاوەکو بەدەست پلاستیک و ئەلەمنیۆم و زەردە لەیەک جیابکرێنەوە.بە هاڕینیشیان بۆ پارچەی بچووک، ئاسن ئاسانتر بەهۆی موگناتیزەوە لەیەک جیادەکرێتەوە. ئەوانەی لە خێزانی ئاسنیش نین پێویستیان بە تەکنیکی دیکەیە بۆ جیاکردنەوەوە.

زیاتر دەربارەی بازرگانی سفر

نرخی ئاسنی سیکراب بەگوێرەی کات شوێن دەگۆڕێت. زۆرجار کڕیار و فرۆشیار بەدانوستاندن لەسەر نرخ رێکدەکەون یاخود لە رێگەی ئۆنلاینەوە. ئەو نرخانەی لە بازاڕی نرخەکان نمایشکراون ئەو نرخانەنین کە کۆمپانیاکانی ریسایکل لە مەیدانی ئاسنی سیکراب دەبیبینن. نرخەکانی دی کۆنن و بەردەوام نوێ ناکرێنەوە. کەم ماڵپەڕی ئاسنی سیکراب هەیە نرخەکانیان نوێبکەنەوە.

پڕۆسەکە

سکراب زۆربەی کات لە گۆڕەپانێکی گەورە کۆدەکرێنەوە. لەوێوە ئامادەدەکرێت تاوەکو بەتواندنەوە بگۆڕێن بۆ بەرهەمی دیکە. گۆڕەپانی ئاسنی سیکراب بەگوێرەی شوێنەکەی ئەو هەلە دەخات بەردەست کڕیار چاوبگێڕێت و بە ویستی خۆی ئەو کەرەستانە هەڵبژێرێت بەرلەوەی بتوێنرێنەوە. زۆربەی ئەو گۆڕەپانانەی ئاسنی سیکراب کە مامەڵەیان لەسەر قەبارەی گەورەیە، هەموو کەرەستەیەک بۆ نموونە مەکینە و ئامێرەکانی دی بە کێشان نافرۆشن، ئەگەر مەکینەکان کاربکەن ئەوە شتێکی دیکەیە. سەردانکەران بەشێوەیەکی نەریتی دەبێ هەموو کەرەستەکانیان بخەنەڕوو تاوەکو لەناویەکدی دەربهێندرێن. لەوانەیە هەندێک خاوەن کار داوایی دڵیای پارچە ئاسنەکانیش بکات نەوەک کارمەندێکی دووچاری رووداوێکی نەخوازراو بکات یان برینداری بکات. زۆر لە خاوەن مەیدانەکانی ئاسن بە کێشان پارچە ئاسنەکانیان دەفرۆشن، نرخیشیان هەرزانترە لەو پارچە ئاسنانەی کە بۆ مەبەستی شەخسی بەکاردەهێنرێن.

پەیوەندی بکە

[email protected]

00964 750 777 0038

00964 750 722 7272

هەولێر، سەنتەری بازرگانی جیهانی، نهۆمی 6، ئۆفیسی ژمارە 5

پەیوەندی بکە

[email protected]

00964 750 722 7272 - 00964 750 777 0038

هەولێر، سەنتەری بازرگانی جیهانی، نهۆمی 6، ئۆفیسی ژمارە 5

Design and development by Lucid

MESKENT GROUP © 2018